»  زانست و خەیاڵ

سودەکانی شەرابی سوور !

A A A

- لەساڵی 2003 زاناکان سەلماندیان کە ئاوێته‌ی ڕیسڤێرۆتراڵ - Resveratrol  ، لە شەرابی ترێدا ھەیە ، ڕۆڵی ھەبووە لە درێژکردنەوەی تەمەنی مێشولە و ماسی و کرم بەڕێژەی لە %60 ی تەمەنی پێشبینی کراویان . ھەر لەو کاتەشەوە توێژینەوەکان بەردەوامییان ھەبووە بۆ دۆزینەوەی سوودەکانی ئەم پێکھاتە کیمیاییە . لە ساڵی 2006 تیمێکی دی لە زانایانی زانکۆی ھارڤەرد سەلماندیان کە ئەو مشکەی لەژێر سیستەمێکی گەرمۆکە بەرزدا دەژیا ، توشی نەخۆشی شەکرە و دڵ بوو ل ەماوەی شەش مانگدا ، بەڵام کاتیک ئەو پێکھاتە کیمیاییەیی پێدرا تەندروستی باشتربوو ، وە خانەکانی دڵ و جگەریشی باشتربوو .



- لە ساڵی 2008 و 2010 ، توێژینەوەیەکی تر دەریخست کە ئەم پێکھاتەیە ئەگەری توشبوونت بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و دەتپارێزێت لە جەڵتەی مێشک ، ھەروەھا ڕۆڵی کارایی ھەیە لە چالاکیە ھززریەکاندا.

- لە توێژینەوەیەکی نوێی تردا ، ڕونکرایەوە کە پێکھاتەیەکی تر لە شەرابی سوور و ھەندێک جۆری میوەی تردا ھەیە و پێیدەڵێن بیسیاتانوڵ توانای ھەیە سیستەمی کاری ئەو جینانە بگۆڕێت کە ڕۆڵیان ھەیە لە زیادبوونی خانەی چەوری. ئەم دۆزینەوەیەش تیشک دەخاتەوە سەر بەکارھێنانی ئەم پێکھاتەیە بۆ چارەسەری کێش زیادبوون.



- لە ساڵی 2015 دا ، توێژەرەکان پێکھاتەیەکی سروشتییان لە شەرابی سوور و شوکۆلاتەی ڕەشدا دۆزییەوە کە ڕۆڵی ھەبوو لەسەر وەستاندنی گەشەکردنی نەخۆشی ئه‌لزھایمەر .

- شەرابی سوور ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە دەبنە ھۆی کلۆر بوونی ددان ، وه‌ مشه‌خۆره‌كانیش ده‌كووژێت.

 

سەرچاوە :Sciencedaily || Sciencedaily || Sciencedaily || Sciencealert

Gauss



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 80725 جار بینراوه‌
5 مانگ پێشتر - Oct 19 2016 6:43PM

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   62
کۆی سه‌ردان:   37172494
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.