»  کیمیا و بایەلۆجی

قوتتدانی خودکارانە - Autophagy چیه‌ ؟ چی له‌ باره‌وه‌ ده‌زانی !

A A A

بنەمای ئەم وشەیە Autophagy دەگەڕیتەوە بۆ یۆنانیەکان ، ئەویش لەدوو بەش پێکدێت Auto واتا خودکار – Phagien واتا قوتدان . بۆ یەکەمجاریش ئەم دەستەواژەیە لەلایەن زانای بەلجیکی کریستیان ده‌ دیوەڤ - Christian de Duve ەوە پێش 50 ساڵ بەکارھات ، ئەمەش لەکاتێکدابوو : چاودێری زیانێکی دیاریکراوی لە مایتۆکندریا و پێکھاتەکانی تری خانەدا دەکرد ، لەڕێی تەنۆلکەی لایسۆسۆمه‌وه‌.



قوتدانی خودکار چیە ؟

دەتوانین بڵێن ئەمە کرداری فەوتاندنی خودکارانەیە ، قوتدانی خودکارانە ئەشێت بژاردەیی یان نابژاردەیی بێت لە لابردنی ئەندامۆچکە دیاریکراوەکان ، ئەویش ئالیەتێکی گرنگی مانەوەیە ، بۆ لێکۆڵێنەوە لە ھاوسەنگی نێوان سەرچاوەکانی وزە  لە کاتە شلۆقەکان و نێوان سەرچاوە بەردەستەکان ، دەتوانین بڵێن کرداری قوتدانی خودکارانە بەرچە کردارێکی خوگونجاندنە بۆ پەستانەکان .



قوتدانی خودکار و دۆخی شلۆق !

ھەروەکو مرۆڤ چۆن پلانی سکھڵگوشین  دادەنێت بۆ بارودۆخە شلۆق و سەختەکان ، بەھەمان شێوە خانەش ھەمان شت دەکات بەڵام شێوەیەکی پڕۆگرامکراو ! دەشێت قوتدانی خودکارنە خانەکە بەزیندوێتی بھێڵێتەوە سەرەڕای پەستانەکانی ژینگەی دەرەوە وەکو : نەمانی ماددە خۆراکیەکان ، ھەروەھا یارمەتیشی دەدات تا بەرگەی پەستانی ناوەکییش بگرێت وەکو کۆبوونەوەی ئەندامۆچکە نەخۆشەکانی ناو خانە یان ھێرشی بونەوەرە نامۆکان .

گرنگی قوتدانی خودکارانە چیە ؟

- ھەلی مانەوە لەژیان بەھێز دەکات ، لە حاڵەتی برسێتی توندیش ، کار دەکات بۆ ھەرەس پێھێنانی ئەندامۆچکەکانی خانەکان تاوەکو خانەکە بە زیندوێتی بمێنێتەوە بەپێی میکانیزمی پاراستنی ئاستی وزەی خانەکە .
- قوتدانی خودکارانە ڕۆڵێکی کارای ھەیە لە لابردنی پڕۆتینەکان ، و ئەندامۆچکە نەخۆشەکان ، وەکو : مایتۆکۆندریا و ڕایبۆسۆم ، ئەمەش سەرەڕای ڕزگاربوون لە پاشماوەکانی ناو خانە .
- ڕزگاربوون لە ھۆکارەکانی نەخۆشی وەکو ئةو میوتەیشنانەی دەبنە ھۆی شێرپەنجە .
- قوتدانی خودکارانە پاڵپشتی پیربوونی خانە دەکات ، بەمەش ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە پاراستنی خانەکان لە نەخۆشیەکانی وەکو شێرپەنجە و دڵ و شەکرە و جگەر و ھەوکردنی بەرگری خۆیی .



شێوەکانی و تەشەنەکردنی ،
چەندان شێوەی قوتدانی خودکارانەی ھەیە :-


- قوتدانی خودکارانەی گەورە ( macroautophagy )
- قوتدانی خودکارانەی بچوک ( microautophagy )
- قوتدانی خودکارنەی ناوەند ( Chaperone-mediated autophagy ) .

قوتدانی خودکار لەھەموو خانە ناوک ڕاستەقینەکان بوونی ھەیە : لەوانیش قارچک و کەڕوو و کرم و مێشولەی میوە و مێروەکان و جرج و مشکی تاقیگە و مرۆڤ .

خەڵاتی نۆبێڵ بەخشرا بە زانا یوشینوری ئۆسومی - Yoshinori Ohsumi لەپای قوتدانی خودکار !.



لە بەرواری 3 ی ئۆکتۆبەر زانای زینده‌زانی ئۆسومی خەڵاتی نۆبێڵی لە پزیشکی یان زانستی فرمانی ئەندامۆچکەکان پێبەخشرا ، ئەمەش لەپای ھەوڵەکانی بوو لەو بوارەدا ، دەستکەوتی تاقیکردنەوەکانی و دۆزینەوەکانی یارمەتیدەربوو لە باشتر تێگەیشتن لە ئالیەتی کار و ڕوودانی قوتدانی خودکار ، لە نەوەدەکانی سەدەی پێشوو : ئۆسومی کاری دەکرد لەسەر دیاریکردنی جینی بەرپرس لە قوتدانی خودکاری خومرەی نان . پاشان ئالیەتە بنەڕەتیەکانی ڕاڤەکرد لەپێناوی قوتدانی خودکار لە خومرەدا .توێژینەوەکانی نمونەیەکی نوێی ھێنایە کایەوە لە چۆنێتی تێگەیشتنمان و دۆزینەوەی ڕێگایی تر بۆ درککردن بە گرینگی قوتدانی خودکار لە زۆرێک لە کردارە فیسۆلۆجیەکان ، وەکو خۆگونجاندن لەگەڵ برسێتی یان پەرچەکردار بۆ پێکانەکان ، و لەناوبردنی ئەو میوتەیشنانەی لە جیناتدا ھەن و دەبن بە ھۆکاری نەخۆشی .

سه‌رچاوه‌ :ncbi.nlm.nih || news-medical || nobelprize

 
Gauss Maxwell



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 83595 جار بینراوه‌
6 مانگ پێشتر - Oct 18 2016 9:06PM

12
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   100
کۆی سه‌ردان:   37284041
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.