»  گەردوون و فیزیا

گەلەئەستێرە چیە ؟ وە چۆن دروست دەبێت ؟!

A A A

کاتێک لە شەواندا دەڕوانی بۆ ئاسمان ، ئەوا دەڕوانی بۆ ئه‌و ئەستێرانەی لە گەلەئەستێرەی ڕێگای شیریدا ھەن ، گەر شەوە زەنگیش بێت و دوور لە ڕووناکی شار بیت ، ئەوا دەتوانی کۆمەڵەیەکی تۆزی دڕێژەوە بوو ببینی كه‌ بریتیه‌ له‌ ملیۆنان و ملیاران ئه‌ستێره‌.!

گەلەئەستێرە چیە ؟ :
گەلەئەستێرە بریتیە لە کۆمەڵەیەکی زۆر گەورە لە گاز و تۆز ئەستێرەیی و ملیارەھا ئەستێرە و کۆمەڵەی خۆری ، بەس گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری بەمەزندەیی زانایان زیاتر لە 100 ملیار ئەستێرەی تێدایە .  لە گەردووندا ، ھێندە گەلەئەستێرە ھەیە بەچەشنێک ناتوانین ئاماریان بکەین تاوەکو ئێستاش (ئه‌و ئامارانه‌ی كراوه‌ زیاتر بیردۆزیه‌). تێلیسکۆبی ھه‌بڵی گەردوونی ، وێنەی دیمەنێکی بچووکی لەماوەی 12 ڕۆژدا چرکان ، كه‌ دەیەھا ھەزار  گەلەئەستێرەمان بە چەندان شێوە و قەبارە و ڕەنگ بینی ، ھەندێک لە زانایانیش بەمەزنده‌ دەڵێن زیاتر لە سەدان ملیار گەلەئەستێرە ھەیە لە گەردووندا..!



چۆن گەلەئەستێرەکان دروست دەبن ؟

زۆرێک لە زانایان وای دەبینن کە گەلەئەستێرەکانیش بەھەمان شێوەی ئەستێرەکان دروست دەبن بەڵام لەسەر ئاستێکی فراوانتر ، بەچەشنێک پەرەدەستێنن لەمیانەی پەڵەئەستێرەیەکی ئێجگار زەبەلاحەوە کە فراوانیەکەی چەندان ملیۆن ساڵی ڕووناکیە ، پاشان ورد دەبێتە سەریەک و ھەموو ئەستێرەکان پێکدێن . بەڵام وردەکاری دروستبوونی یەکەم گەلەئەستێرە یەکێکە لە پرسیارە کراوەکانی زانستی فیزیایی گەردوونی ، بیۆرەکانیش بۆ دوو جۆر دابەشی دەکەن :



- لە سەرەوە بۆ خوارەوە : مەبەستی ئەوەیە یەکەم گەلەئەستێرە دروستبوو لەئەنجامی بونیەیەکی گەردوونی بێ ئەندازە گەورە و زەبەلاح ، پاشان لێک ھەڵوەشا و په‌رت په‌رت بوو بۆ ئەم شێوەیەیی ئێستا دەیبینین لەماوەی 100 ملیۆن ساڵدا.

- لە خوارەوە بۆ سەرەوە : مەبەستی ئەوەیە یەکەم گەلە ئەستێرە لە بونیەیەکی گەردوونی بێ ئەندازە بچوکەوە دروستبووە ، پاشان دەستیکردووە بە گه‌وره‌ یوون ، سەرەتا گەلەئەستێرە ھێشووییەکان دروستبوون پاشان گەلەئەستێرەکان. ھێزی کێشکردنیش وایکردووە گەلەئەستێرەکان بەو شێوەیەیی خۆیان بمێننەوە ، گەلەئەستێرەی ڕێگای شیریش کونێکی ڕەش لە چەقەکەیدا ھەیە .

وێنه‌ی گه‌له‌ ئه‌ستێره‌ی چاوی ڕه‌ش :

ئەم گەلە ئەستێرەیە لە لایەن گەردونناسی بەریتانی Edward Pigott لە ساڵی 1779 دۆزرایەوە وە ھەروەھا لە ھەمان ساڵ لە لایەن گەردونناسی ئەڵمانی Johann Elert Bode ش دۆزرایەوە پاشان لە ساڵی 1780 جارێکی تر لە لایەن گەردوننسای فەڕەنسی Charles Messier دۆزرایەوە. ئەم گەلە ئەستێرە 18.3 ملیۆن ساڵی خێرای ڕووناکی لە زەویەوە دوورە و تیرەکەی 56000 ساڵی خێرایی ڕووناکیە ، وە ھەروەھا ناویش دەبرێ بە Evil Eye Galaxy گەلە ئەستێرەی چاوی شەڕ یا چاوی شەیتان ، وا پێ دەچێت ئەم گەلە ئەستێرە بۆ شەڕ بگەڕێت لەگەڵ دەورو بەری خۆی ! چونکە شێوەی ئێجگار نامۆ و ڕاتەکێنەرە ، کاتێ سەیری ئەکرێت وا ئەزانی دروست کراوێکە لە شوێنێکی ترەوە ھاتووە ، وە ناویش دەبرێ بە M64 یا جوانی گەلە ئەستێرەی خەون ، ڕەنگێکی سور ھەڵگەراوی تێدایە کە بەھۆی ھایدرۆجینەوەیە وە ئەستێرەکانی ناوی بە شێوەیەکی سەیر و نامۆ ھاتوونەتە بوون ، ھەموو ئەستێرە و گازەکانی لە سنورە سورەکەدا بە یەک ئاڕاست دەسوڕێنەوە بەڵام ئەو پەڵە ھەورە گەورەیە کە ئەویش گازێکی زۆری تێدایە و تۆز و غوبار دەوری داوە بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئەسوڕێتەوە ، کە ئەمەش دیاردە و دیمەنێکی زۆر نامۆیە ، بە پێی سروشتی ئەم گەلە ئەستێرەیە بێت یاسای گەردونی شکاندوە بە شێوەیەکی سەیر ڕەفتار دەکات، ئەمەش ئەگەری ئەوەی ھەیە لە ئەنجامی پێداكێشانی بوونی دوو گەلە ئەستێرە وای لێ ھاتبێ.



شوێنی ئێمە لە کوێی گەردوونە ؟
ئێمە لەسەر سێیەم ھەسارەی کۆمەڵەی  خۆر دەژین ، کۆمەڵەکەشمان بەشێکی بچوکە لە گەلەئەستێرەیی ڕێگایی شیری  ، و دەکەوێتە باڵی ئۆرایۆنەوە ، ئەویش ( گەلەئەستێرەکەمان )  دەکەوێتە کۆمەڵەیەکی ناوخۆیی ، لە گەلەئەستێرەی ھێشویی لانیکایا لە گەردوون .

ئه‌و خاڵه‌ سووره‌ بچووكه‌ گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌ی ئێمه‌یه‌ ، ڕێگای شیری..!




ئایا گەلەئەستێرەکان بەو شێوەیە دەمێننەوە کە ھەن ؟

ھەندێجار گەلەئەستێرەکان لێک نزیک دەبنەوە تاوەکو دەکێشن بەیەکا ،  لەداھاتوودا گەلەئەستێرەکەمان خۆی دەکێشێت بە گەلەئەستێڕەی ئەندرۆمیدا . بەڵام نیگەران مەبە ، ئەمە مەگەر دوای 5 ملیار ساڵی تر ڕووبدات ، ھەتا ئەگەر ڕووشبدات ھەست بەھیچ ناکەیت ! گەلەئەستێرەکان زۆر گەورەن و بۆ مەودایەکی بەرفراوان دەکشێت ، وە لەبەرئەوەی مەودای نێوان ئەستێرەکان زۆر گەورەن ، بۆیە لەکاتی بەریەککەوتنی ئەم گەلەئەستێرانەدا کۆمەڵە خۆرەکان تێک ناشکێن و بێ زیان لێی دەردەچن !..

سەرچاوەكان :nasa || nasa || howstuffworks

Gauss Maxwell



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 49376 جار بینراوه‌
4 مانگ پێشتر - Oct 17 2016 8:02PM

123
له‌سه‌رهێڵ:   850
کۆی سه‌ردان:   37041716
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.