»  زانست و خەیاڵ

ئێستا زاناكان ده‌توانن ناوه‌وه‌ی كونی ڕه‌ش ببینن !

A A A

ئێستا ، زاناکان بە بەکارھێنانی ماتماتیک دەتوانن تەماشایی ناو کونە ڕەشەکان بکەن !

ڕەنگە چیتر ڕووانین بۆ ناو کونە ڕەشەکان ئەستەم نەبێت ، ئەویش بە بەکارھێنانی ماتماتیک ، بەھۆی کرداری دۆزینەوەی شەپۆلەکانی کێشکردن ، کە لەئەنجامی پیاکێشانی دوو کونی ڕەشەوە ھاتە کایەوە ، زاناکان ئێستا بڕوایەکی تەواویان ھەیە کە کونە ڕەشەکان ڕاستین و خه‌یاڵ نین ! لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە : بۆچی کەس نازانێت کونە ڕەشەکان چۆنن ، ھەموو ئەوەی دەیبینین وێنەی خەیاڵییە ، لەبەرئەوەی لە واقیعدا ناتوانین ناوەوەی ببینین : بەڵام بۆچی ؟

کێشەکە لەو ھێزە کێشکردنە زەبەلاحەدایە ، کە ھەموو شتێک ھەڵدەلوشێت کاتێک ئاسۆی ڕووداوەکانی دەبڕێت : خێرایی ھەڵھاتنی پێویست لە ھێزی کێشکردنی تایبەتی کونی ڕەش یەکسانە بەخێرایی ڕووناکی، بەڵام ھەتا ڕووناکیش ناتوانێت ڕزگاری بێت ! ئەمەش ئەوە دەگەیەنیت ، ھەتا پێشکەوتووترین ئامێرەکانی مرۆڤ ناتوانێت بزانێت لەناو کونی ڕەشدا چی دەگوزەرێت.

لەبری ئەوەش زاناکان پەنایان بردە بەر بەکارھێنانی ماتماتیک ، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لێکۆڵیارانی زانکۆی ( John Hopkins  و  Towson ) بێت ، توانیویانە بڕواننە ناو کونی ڕەش بە بەکارھێنانی ڕێگایەکیی ماتماتیکی کە پێیدەڵێن بڕه‌ ماتماتیكیه‌كان - Mathematical Quantities. پێشتر فیزیازانەکان دیدگایی خۆیان بۆ بونیەیی گەردوون خستەڕوو لەسەر بنەمایی چۆنێتی گونجانی کۆردینەیتە ماتماتیکیەکان لەگەڵ یەکتر ، کێشەی ئەم ڕێگایەش ئەوەبوو ، کە دەبێت کۆردینەیتی ھەڵبژێردراو دیاریی بکرێت بەپشت بەستن بە شوێنی چاودێریکردنەکەی ، بۆیە ئەنجامی جیاوازمان دەست دەکەوت.



به‌ڵام بەنیسبەت نەگۆڕەکانەوە ، بەوە جیادەکرێتەوە کە ھەمان نرخی ھەیە بۆ ھەر سیستەمێکی کۆردینەیت ، ھەروەکو لێکۆڵیارەکانیش جەختیان لێکردۆتەوە لە پەڕە زانستیەکەیاندا ، باشترین ڕێگا بۆ وەصفکردنی تایبەتمەندیەکانی کونی ڕەش : بریتیە بڕەکان و پێیدەڵێن نەگۆڕە - کۆردینەیتەکان . بەپێی ووتەی نوسەری ئەم توێژینەوەیە بێت ، 17 بڕی نەگۆڕمان ھەیە کە پەیوەستە بە چەمانەوەی شوێنکات - Spacetime، ئەکرێت بەکاربێت لە توێژینەوەی پێکھاتەکانی کونی ڕەش ،  بەڵام بەھۆی پەیوەندیە ماتماتیکیە دیاریکراوەکان ، تەنھا پێنج بڕی جێگیرمان ھەیە .  تیمەکەش ڕایانگەیاند : “ ئێمە پێویستمان بەو پێنج بڕە دەبێت تا وەصفێکی گشتی چەمانەوەی شوێنکات بکەین لەناو کونی ڕەشدا ، کە ڕەنگە کات تێیدا بوەستێت “ . کاتێکیش بونیەیی ناوەوەی کونی ڕەشیان بنیاتنایەوە بە بەکارھێنانی نەگۆڕە ماتماتیکیەکان ، بەم شێوەیەش ئەنجامێکی سەرنجڕاکێشیان دەستکەوت : “ ئەو ھێڵکارییەیی پێیگەیشتن جوانترین و ئاڵۆزترین ھێڵکاری بوو وەک لەوەی خەیاڵیان دەکرد “.





ھەروەک دەبینی وینەکە بەشێوەیەکی ڕوون دیارە جیاوازە لە وێنە باوەکانی تر ، کە ئەندێشەمانکردبوو . وەک دەبینی چەمانەوەکانی بەھەموو شێوەیەک دوورە لە نەگۆڕەکان ، وە R یش نیوەتیرەی ئاسۆی ڕووداوەکانە. فیزیازانەکانیش بە بەکارھینانی ئەم 5 نەگۆڕە بگەنە بونیەیی ناوەوەی کونە ڕەشە گریمانەییەکان ، بێگومان ئەم ئەنجامانەش تێگەیشتنمان بۆ سر,وشت و بونیەیی کونە ڕەشەکان قووڵتر دەکات .

سه‌رچاوه‌ : thescienceexplorer

Gauss Maxwell



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 2954 جار بینراوه‌
4 مانگ پێشتر - Oct 16 2016 10:55PM

له‌سه‌رهێڵ:   851
کۆی سه‌ردان:   37041717
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.