»  16 راستی

16 ڕاستی دەربارەی ته‌قینه‌وه‌كان و بۆمبی ئه‌تۆمی

A A A

1- ته‌قینه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كان ئاستێكی ئێجگار به‌رزی تیشكدانه‌وه‌ به‌رهه‌م دێنن ، به‌ جۆرێك له‌ ئاستێكی به‌رزی ووزه‌دایه‌ كه‌ ئه‌لیكترۆنه‌كان له‌ گه‌ردیله‌دا ده‌سڕێته‌وه‌ وه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكشكانی DNA.!

2- پاش جه‌نگه‌ جیهانیه‌كان ، ملیۆنان بۆمب و ژماره‌یه‌كی زۆر كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ژێر زه‌ریاكاندا نیشتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگه‌یه‌كیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ پاك كردنه‌وه‌ی زه‌ریا و ده‌ریاكان له‌و پاشماوه‌ مه‌ترسیدارانه‌.

3- له‌ ساڵی 1769 ، شاری برێسچای ئیتاڵیا تووشی لێدانێكی هه‌وره‌تریشقه‌ بوویه‌وه‌ به‌ڵام هه‌وره‌ تریشقه‌كه‌كه‌ زیانێكی خرابی به‌ دوای خۆیداهێنا ، لێدانه‌كه‌ له‌ ڕووبه‌رێكیدا كه‌ تێیدا شوێنێكی گه‌وره‌ی زه‌خیره‌كردنی بارود بوو ، سه‌رئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویدا و نزیكه‌ی 3000 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

4- له‌ 23 ی ئۆكتۆبه‌ری 2009 دا ، له‌ ناوچه‌ی به‌یه‌مۆن له‌ پۆرتۆریكۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی ڕوویدا له‌ یه‌كێك له‌ وێستگه‌ گه‌وره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی ، ڕووناكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ دووری 50 میله‌وه‌ بینرا ، هه‌ور و دوكه‌ڵێكی لێ دروست بوو تا به‌رزی 30 هه‌زار پێ هاوكات ته‌قینه‌وه‌كه‌ زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی به‌ 3 پله‌ی پێوانی ڕێخته‌ر دروستكرد ، وه‌ بوه‌ هۆی شكانی شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ و ده‌رگا به‌ ده‌وری شاره‌كه‌دا. كاره‌ساته‌كه‌ش ناوده‌برێت به‌ Cataño oil refinery fire.



5- له‌ ساڵی 1947 ، سوپای به‌ریتانی نزیكه‌ی 7000 ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌می به‌كارهێنا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوورگه‌یه‌كی بچووكی ئه‌ڵمانی به‌ ناوی Heligoland له‌ باكوری ده‌ریا. ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئێجگار به‌هێز و سامناك بوو ، تا ئێستاش به‌ گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی نائه‌تۆمی دانراوه‌.

6- له‌ ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابردوودا ، نزیكه‌ی 2000 تاقیكردنه‌وه‌ی بۆبمی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدراوه‌. ته‌نها یه‌كێك له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ نه‌ناسراوه‌ ناوبرا به‌ ڕووداوه‌كانی ڤیلا ، ئه‌مه‌ش ڕوویدا له‌ ساڵی 1979 كاتێك 3 كیلۆته‌ن له‌ بۆمبێكی ئه‌تۆمیدا ته‌قیه‌وه‌ له‌ زه‌ریایی هیندیدا.

7- ڕووسیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 2581 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیان له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا داناوه له‌ ئه‌گه‌ری بوونی حاڵه‌تی گه‌وره‌ی ڕوودانی جه‌نگی، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ له‌ توانایاندا هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 30 خوله‌كدا هه‌موو كڵاوه‌ ئه‌تۆمیه‌كان هه‌ڵبده‌ن (به‌ نزیكه‌ی ئه‌و كاته‌ی مووشه‌كێك پێویستیه‌تی له‌ ئه‌مریكاوه‌ بگاته‌ ڕووسیا).



8- به‌ پێی هه‌ندێ مه‌زنده‌ بێت ، ووڵاتی ڤێتنام پێویستی به‌ 300 ساڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی له‌ بۆمب و مینه‌كان پاككاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار هه‌یه‌.

9- كاتێك شاره‌زایه‌كی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆمب ده‌بێته‌ قوربانی له‌ ڕاستیدا ئه‌م به‌هۆی به‌ركه‌وتنی پارچه‌ ده‌رچووه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ نیه‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ شه‌پۆڵه‌ ڕاته‌كێنه‌ره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌كوژێت ، به‌هۆی به‌هێزی شه‌پۆل و ڕاته‌كاندن گۆڕانكاری له‌ په‌ستانی ده‌ره‌وه‌ی له‌ش و ناوه‌وه‌ی له‌شدا ڕووده‌دات به‌مه‌ش ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ دانه‌یه‌ك یا زیاتر تووشی ته‌قینه‌وه‌ ده‌بن ! ئه‌مه‌ش ناوده‌برێت به‌ Blast Induced Barotrauma ، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زان له‌ بواری پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆمبدا جلی تایبه‌ت و پارێزه‌ر له‌به‌رده‌كه‌ن بۆ به‌ دوور بوون له‌و شه‌پۆله‌ به‌هێزانه‌ وه‌ پارچه‌ ده‌رچووه‌كانیش.



10- بۆمبارانکردنی ھێرۆشیما دووەم تەقینەوەی ناوەکی بوو لەدوای تەقینەوەکەی (ترینتی) ئەویش بەمەبەستی تاقیکردنەوە، وە یەکەم دانەش بوو پشتی بە یۆرانیۆم ئەبەست ، تەنھا 600 مللیگرام یۆرانیۆم گۆڕدرا بۆ وزەیەکی وێرانکەر ، وە تەقینەوەکەی بە گوڕی 15 کیلۆتەن TNT بوو.

11- به‌ تێكڕا ، بۆمبێكی ئه‌تۆمی قه‌باره‌ی ئاسایی كه‌ له‌سه‌ر شارێك ده‌ته‌قێنرێته‌وه‌ ئه‌وا به‌ نزیكه‌ی ڕووبه‌ری 40 بۆ 65 میل چوارگۆشه‌ له‌ ماوه‌ی چاو ترووكاندنێكدا ده‌سووتێنێ..!

12- لە ساڵی 1954 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەستا بە تاقی کردنەوەی یەکەم بۆمبی ھایدرۆجینی جۆری سووتەمەنی ووشک لە ژێر ناوی Castle Bravo بە قەبارەی 15 مێگا تەن،تەقینەوە و ھێزی بۆمبەکە 3 ئەوەندە بەھێز تر بوو کە چاوەڕوان دەکرا،تیشکدانەوەی بۆمبەکە بە تیرەی زیاتر لە 100 میل بڵاو بوویەوە. ھێزی تەقینەوەکە ماددە و خۆڵ و پاشماوەی ئەو سنوورەی بڵاو کردەوە ھەتا گەشتنە ھیندستان و ئوسترالیا !! ئەم پیس بوونە کە بەھۆی تیشکدانەوەی ئەم بۆمبە ڕووی دا تا ئێستا بە خرابترین و گەورە ترین پیس بوون دا ئەنرێت کە لە مێژوودا ڕووی دا بێت و لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ئەنجام درا بێت.



13- بۆمبی نیوترۆن - Neutron ، ھەر وەکو بۆمبی ئەتۆمین بەڵام بۆ ئەوە دروست نەکراون کە تەقینەوە و وێرانکاری گەورە بکەن ، بەڵکو لە کاتی تەقینەوەدا شەپۆڵی ڕاتەکاندن و تیشکدانەوەی بەھێز و سووتێنەر و کوژەر دروست دەکەن.

14- بۆمبی ھایدرۆجینی Tsar ی یەکێتی سۆڤیەت گەورە ترین بۆمب یا چەک بوو تا ئێستا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تاقی کرابێتەوە ، کە تەقیەوە لە ھەوادا ئەوا ئەو ھەورە دوکەڵاویە دروستی کرد لە ھەوادا 7 ھێندەی چیایی ئێڤرێست بەرز بویەوە وە لەرینەوە و ڕاتەکاندنێکی دروست کرد 3 جار دەوری زەوی دایەوە لەگەڵ ئەوەش بوە ھۆی شکاندی شووشەی پەنجەرەکان لە دووری 900 کیلۆمەترەوە . لە دوری 1500 کیلۆمەترەوە ھەستی پێ کرا.ئەو بۆمبە سەرەتا ھێزی تەقینەوەی 100 مێگاتەن بوو بەڵام دروست کەری بۆمبەکە نزمی کردەوە بۆ 50 مێگاتەن چونکە دەیزانی چ زیانێک دەدات لەگەڵ ئەوەش لە جیاتی یۆرانیۆم بۆ سەرەتای تەقینەوەی بۆمبەکە رەێاێی بەکار ھێنا بۆ ئەوەی تەپ و تۆز زۆر نەکات.ووزەی دەرچووی ئەم بۆمبە بریتی بوو لە %1.4 ی ووزەی بەرھەم ھاتووی سەر خۆر.!

15- كه‌سێكی فۆتۆگرافه‌ر به‌ ناوی Doug Wood، ئاماده‌بوو بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبێكی ئه‌تۆمی ، دۆوگ چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ چاو كردبوو بۆ پاراستنی چاو له‌ تیشكه‌ تووند و زیانبه‌خشه‌كانی ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند چركه‌یه‌ك زووتر چاویلكه‌كانی لابرد بۆیه‌ ناچار بوو ده‌سته‌كانی بخته‌ سه‌رچاو بۆ پاراستن. ئه‌و گووتی كاتێك ده‌ستم له‌سه‌ر چاوه‌كانم بوو ئه‌وا ده‌متوانی خوێنی ناو ده‌ستم ببینم كه‌ به‌ ناو ده‌سته‌كانمدا ده‌ڕۆشن ، پاش ئه‌وه‌ی دۆوگ ده‌سته‌كانی لابرد له‌سه‌ر چاوی چونكه‌ به‌ دیتنی ئه‌و دیمه‌نه‌ ترسابوو ، ئه‌وا شتێكی زۆر شێتانه‌تر و نامۆی بینی...ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ پێش ئه‌مه‌وه‌ بوو جه‌سته‌ی گۆڕابوو بۆ ئێسكه‌ په‌یكه‌رێك ! به‌ جۆرێك دۆوگ ده‌یتوانی به‌ ناو ئێسكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌دا ڕووی ئه‌و دیو ببینێ..!



16- له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شی چه‌كی ئه‌تۆمی ناتۆ - NATO ، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌كی ئه‌تۆمی دابین كردوه‌ بۆ ووڵاتانی وه‌ك : به‌لجیكا ، ئه‌ڵمانیا ، ئیتاڵیا ، هۆڵه‌ندا ، توركیا. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی جه‌نگیه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كان له‌ لایه‌ ئه‌مریكاوه‌ پارێزراون و ئاسایشیان له‌سه‌ره‌ ئه‌وا ئه‌م ووڵاتانه‌ی كه‌ چه‌كه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ ئه‌وا ناتوانن چه‌كه‌كان بۆمبڕێژ بكه‌ن و به‌كاریان بێنن به‌ بێ كۆدی نهێنی دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزی جه‌نگی ئاسمانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.

Maxwell



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زانستی هەسارەی شەشەم پارێزراوه »  
   ‌ 28083 جار بینراوه‌
5 مانگ پێشتر - Oct 15 2016 8:10PM

1
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
له‌سه‌رهێڵ:   57
کۆی سه‌ردان:   37172489
Copyright © 2015 - Hasaray6. All rights reserved.